بيت کۆین
2023-06-20 06:15:13
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* مۆرینۆ ئەڵێ ئامر کەرتی زەمانی شاخ شەش و هیچ لە سەرکردایەتی ئەم زەمانە ئەباتەوە.
* هەزار جار یادیان بەخێر ئەو ڕؤژانەی دەمانگوت گوم تێ کرد.
* تەحەمولکردنی ئەم وەزعە وەک ئەوە وایە باوکت کەبابچی بێ و قەرارت دابێ ببیت بە ڕووەکی.
* گەندەڵی لە عێراقدا عەینەن میزی ناو مەسبەحە، هەموو دەیکەن.
* ئەبو خەلدون لە کتێبی موئەخەرەدا دەفەرموێ کاربەدەستەکان ئەگەر عەجەم بونایە هەموویان باوکیان ناویان (حەرام) دەبوو.
* قەوارەی هەرێم و بیت کۆین لە یەک ئەچن، کەس نازانێ سبەینێ چییان بەسەر دێ.
* ئاسانترین شت کە بتوانی لێی پەشیمان ببیتەوەو عەیبیش نەبێ عەلمانییەتە.
* مێردێک کە نەتوانی جنسیەی سویدی پێ وەربگری دەست نوێژت لێی ناشکێ.
* گەرمای ئەم دوو سێ ڕۆژە قەناعەتی پێ هێناوم زەرتەشتییەکان بۆیان هەیە هاوینان دینیان بگۆڕن.
* چپس بە ڕتوبەت خەسار ئەبێ، ئێمە بە ئیعلامی کوردی.
* هەتا نووسەرەکان نەبینی تێ ناگەی بۆچی ڕێژەی کتێب خوێندنەوە ئەوەندە نزمە.