Draw Media

خۆت و ویژدانت

2023-06-16 08:54:29


د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

ئەم کلۆرانەی خوارەوە بە حەشوەی گونجاو پڕبکەرەوە
١ـ ئەڵێی...... لەخۆیەوە مان ئەگرێ (تازە بوکە، تەلەبەی زانکۆیە، قەڵەم جافە).
٢ـ نزیکەی ٧٥٪ی زەوی……. (ئاوە، کراوە بە شوقە، بیری سوریی لێ دراوە).
٣ـ بوجەی هەردوو پەڕلەمانەکەی هەرێم و بەغدا….. ( کەمە، بەپێی یاسا جێگیر کراوە، بدرێ بە دوو گاوداری باشترە).
٤ـ لە وتارەکەیدا دیار بوو….... (هێشتا هەر نیشتیمانپەروه‌رە، شوکور پیر بووە، بە کەرو گامان ئەزانێ).
٥ـ کێشەی ئابوریی هەرێم….... (خەتای میلەتە، بەم زوانە حەل ئەبێ، ئەڵێی گرێی عەللاگەی نایلۆنە بە ئیفلاتونی حەکیمییش ناکرێتەوە).
٦ـ ئەم وڵاتە ئەسکەندەرێکی نوقسانە ..……. (پۆزی پێوە لێ بدەی، بڵێی بچۆ ئەولاوە بەری خۆرەکەمان لێ مەگرە، ئەو هەموو ئەرستووە لەدەوری خۆی خڕ بکاتەوە).
٧ـ  پیتی (ح) و (چ) ……… بیر دەهێننەوە (کوڕی فەقیرو کوڕە مەسئولم، پێشمەرگەی کۆن و حەشدی شەعبیم، خریجی ئاسارو خریجی طوبم).
٨ـ ئۆباڵ بەگەردنم ……….. گوناحەو موستەهەقی ئەو ناوە ناخۆشە نییە (دەزگای دادوەری، کەروێشک، حکومەتی فیدراڵ).
٩ـ زیرەکیی دەستکرد هەتا دەگاتە کارگەکانی ئێرە..…… (سۆماڵ ئەچێتە مەریخ، نەوتەکەی هەرێم هەناردە دەکرێتەوە، دەبێ بە کەرێتیی دەستکرد).
١٠ـ هەزار فاکی تلیاک بە فیکێکی ….... (نێرگەلە، فەیسبوک، ئایدیۆلۆجیا). 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand