گواردیۆلا
2023-06-12 06:49:28
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* خۆزگە هیچ شتێک عەیب نەبوایە، تەنانەت پەڕلەمانتارییش.
* هادی عامری ئەوەنە حۆلاتی زۆر بوو، ئەڵێن نادی هیلالی سعودی قەرارە بیکڕێ.
* لە خەستەخانەی ئەهلی بچیت بۆ فەحسی سپێرمیش خێرا عەرەبانەیەکت بۆ ئەهێنن.
* کورد هەموو جارێ ئەو ڕاستییە ئەسهلمێنێتەوە کە دانوستان ناکرێ، ئەدرێ.
* لە حاڵەتێکا ئەگەر جنێوەکانی ئەم دوو ڕۆژە گیرا ببن دایکی موزیعەکەی هین ٩ مانگی تر مناڵی ئەبێ.
* ئەم مودەتە کورد ئەوەندە یەکگرتوو بوو، پیاو یەکسەر جلخوارەکانی زەمانی شێخ مەحمودی بیر ئەکەوێتەوە.
* قەناعەتم وایە شەڕەکەی سودانییش خەتای ئاشتی هەورامی تیایە.
* ٣٢ ساڵی ڕابوردو ئیسپاتی کرد ئینتیداب بۆ ئەم میلەتە لەسەری دێ لە پێی دەرئەچێ.
* ئەگەر شاندی حکومەتی هەرێم بم ئەزانی بمنێریت بۆ کۆنکەن؟
* ئەڵێن مودەڕیب موهیم نییە، دە بەوخوایە گواردیۆلا نەبوایە یەکێتیی نیشتیمانی، عەفو مانچستەرسیتی کاسەکەی نەئەبرد.
