کێ لەکام شیعرە دەچێ؟
2023-06-09 08:07:04
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
مەسئول: سەد دەستی وەکو منی کردوە بەزاخا.
جۆش و خرۆشی سینگڵ: حەیفە بڕزێ تیغی مجەوھەر لە خیلافا.
وەزعی کوردستان: حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من.
حسک کە لەبەر خاتری پارتی قسە بە نەوەی نوێ بڵێ: سەیری کە چی پێ بکا، دۆم بێ و کڵاش بۆ خۆی بکا.
گلەیی کوڕە شەھید لە حیزبەکەی خۆی: چاوەکەم چیت پێ بڵێم چارەم نییە غەیری سکوت.
میلەت بە دوای سەرکردەی زاڵمەوە: کەوتە دوی ھەروەکو دوی گورگ ئەکەوێ بەرخی ھەژار.
پەڕلەمانی ھەرێم: بەخوا خارجە ئەوسافی حەمیدەی لە شومار.
تەکەتولی ئێستا: مەعلومە ئەم تاقمە کە وەک تاسی حەمامن.
سەبەبکارانی وەزعەکە: بێ عەبا، شان داچەکاو، مل حیزەکانی مەملەکەت.
سەرکردەکان: کامی لێ ئەگری ئەبێژی ئەمەیان مونتەخەبە.
پایتەخت بۆ پەڕلەمانتاری کورد: گەر بڵێم بەغدا لە جەننەت خۆشترە ھێشتا کەمە.
گەندەڵی: ئافاقی ھەموو گرتووە وەکو ھەوری بەھاری.
