سەرۆک وەزیران لە درەوە

2023-06-07 07:19:43



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

سایتی درەو: خوا وەکیلە نەماندیوە
سەنتەری میترۆ: بەو ھیوایەی رۆژێکیش بچێ بۆ کۆباس
بەرێوەبەری گشتی وەرزش: شەڵا وەک ڕۆنالدۆ و ئەوان بچوایە بۆ سعودیە
شارپرێس: خوا بكا وەکو کابرای فەلاح لەسەر قسەیەک خەرمانی دراوسێکەی نەسوتێنێ
وەفدی دانوستاندی یەکێتیی: حەو.. خۆ بەتەمابوین قیسمێکی بکات بە قەرەخەرمان
دەڕاسەیەک: ماشەلای لێ بێ کە لێزانە، بە یەک فەڕە ھەمووی لوش دا
چایچییەکەی ئاکرێ: ئەو گەنمە بۆ فرۆشتن نییە، موفەڕکە
وەلیعەھدی ئیمارات: لەبەرخاتری خارتران دوو فەردە لەو گەنمە ھاوردە ئەکەین بۆ دانوولە
وەزارەتی کشت و کاڵ: درەو کردن موھیم نییە، عیبرەت لە بژارکردنەکەیدایە. ئێشەڵا کابینەی داھاتوو لیجنەی بۆ دائەنێین
ھونەرمەند سمکۆ عەزیز بە حەمە دەمبڵ: ئەو حەرەکەتە کۆنە تۆفیق
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: مەرگ نەبێ پێش ئەوەی گەنمەکە بکرێ بە ساوەر ئێمە ھەقایەتی قیتارەکە تەواو ئەکەین.
پەرلەمانی عێراق: ھەزار بەرتیل قەرزێک نابژێرێتەوە.. کوا پاشەکەوتەکە؟
ھەرەوەز: ھۆ دروێنە دروێنە دروێنە، دروێنەم قات قاتی یە
لە دروێنە زیاتر، کورد موحتاجی ئاشتی یە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand