ڕۆشنگەری
2023-06-05 08:28:54
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* ئێستا موهیمترین دەستکەوت وەرگرتنی مەوعیدی چاککردنی نینۆکە.
* سیعری گۆشت ئەوەندە گرانە قەناعەتم وایە سەندیکای گشتیی ڕەشەوڵاخ دایناوە.
* ئێمە ئەزانین بۆچی خەباتمان کرد، بەس نازانین بۆچی وا ڕسوا بوین.
* ئەگەر چاوت شەش لەسەر شەش بێ لەقتەی عامی کوردستان لەم دێڕەی پیرەمێردا ئەبینی:
صوحبەتی نادان تاڵ ڕابواردنە
لەدوای کەر ڕۆیین تەرس بۆنکردنە.
* سەرچاوەی داهاتت چییە؟ قوربان گیان ماستاو.
* لەم وەرزی ئارەقکردنەوەیەدا بۆنبڕەیەکی چاک هەزار ئەخلاقی جوان بەقوربانی.
* سەیرە ها، دەربەدەری لەسەر وەزنی ڕۆشنگەری یە، هەروەها چاولەدەری و سەرسەرییش.
* مەسئولەکەمان زۆر زۆر ڕقی لە میلەتە، ئەڵێی فیمینیستەو شەعب مێردەکەیەتی.
* کە ڕۆمانەکانی دایستۆڤسکی ئەخوێنمەوە وا هەست ئەکەم سەعات هەشتەو خستومەتە سەر ڕووداو.
* حکومەتەکەمان لەو کچە بێ باکترە کە سبەینێ ئیمتیحانی کیمیای هەیەو ئەم هەر خەریکی سێڵفی گرتنە.
