قامچی یەک بۆ دواوە
2023-06-03 11:39:50
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
دڵی غەمگین
تەعزێیەکی چۆڵ و هۆڵ و
خۆڵبارانێکی جومعەیە
لە نابینایی ناخۆشتر
ئەگەر هەبێ
هەر بینینی ئەم وەزعەیە
****
واز بێنە لە سەرێ
هیچ کەڵکی نەماوە
خاڵە گیان
خێری خۆت
قامچی یەک بۆ دواوە
****
شوکرانەت پێویستە نیشتیمان
چەند ساڵە
تۆ خەوتوو، من تڕۆم
خەبەرت بێتەوە مەئساتە
مەجبورم ڕاتژەنم
یان بڕۆم
**
درود بۆ کەرێتی
بۆ چەپڵەی ساویلکە و
ئەشکەوتی کەرێتی
تا ئەوان بمێنن
کورسی قەت نالەرزێ
خەنجەر چ خەمێتی ؟
***
حسابی قەڵەممان بۆ دەکرد
دەشمانزانی کە مەقەستە
هەموو جارێ ڕوودەکەینە
ئەو کۆڵانەی کە بنبەستە
****
چارەنووسمان زۆر ڕۆشنە
وەکو گڵۆپێکی سوتاو
سڵاوی شەپۆلت لێ دەکەم
بەلەمی بێ سەوڵ و وەڕگەڕاو
بابهتی پهیوهندیدار
