پیاوی سروودەکە
2023-05-27 18:01:50
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* سەیری ئەو عەدالەتە. چەرچیڵ بەو عەزەمەتەوە بێن پاکەتی جگەرە بکەن بە ناوییەوە کەچی بەرزترین ئوتێلی دنیا ناوی بنێن بورجی خەلیفە.
* سیڤەر بمایە ئەبوو بە سوارەی حەمیدی لە داخی بەعزێک لەوانەی چونەتە کۆبوونەوەکەی لۆزانەوە.
* مەسئولی کورد ھەم نەخوێنەوارترین مەسئولە، ھەم مەسئولترین نەخوێندەوارە.
* حکومەتی پەھلەوی بە بەراورد بە قاجارو حکومەتی ئێستا پێێ ئەڵێن ئاقڵێکی نێوان دوو گەمژە، داخەکەم تەئریخی کورد نموونەی وای تیا نییە.
* دوعای ناموستەجاب: حەرێم مەعاشەکەمان بخوات، سودانی بیبژێرێت.
* کە لێت ئەپرسن ئێرە خۆشە یان سویسرا ؟ وەک ئەوە وایە بڵێن حەزت لە دەنگی شەجەریانە یان کتێبی بیرەوەرییەکانی جەعفەری؟
* عیلاقەی پارتی لەگەڵ یەکێتیدا لە گۆرانییەکەی مەھەستی ئەچێ کە ئەفەرموێ یە روز ئاتەشی خەشمی یەروز مەظھەری میھری.
* ھەقی سیاسەتت نەبێ، چونکە دواجار یان ئەبێ ماڵی میلەت بخۆی یان تێھەڵدان.
* وتی بابە ئاواتەکان دوژمنمانن ؟ وتم نەخێر بۆ؟ وتی ئەی بۆچی پیاوی سروودەکە ئەڵێ ئەم وڵاتە گۆڕستانی دوژمنانە؟
