دیموکراسی چی فێرکردین؟
2023-05-21 06:20:27
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* کورد لە خۆڕایی نەیگوتوە سەد ڕەحمەت لە کفن دز.
* بەعەکسی ئاودەستەوەیە، شەرقییەکەی مەسڵەحەتترە لە غەربییەکەی.
* سندوقی دەنگدان سەد ئەوەندەی دەبابە خەتەرە.
* فێڵەکەی بزانیت لە تڕێ ئەبیت بە کوڕێ.
* ڕەززات ئەگەر لە گێڕی قورسیش بێ، ئەمری حەفیزەهوڵایەک دەتکا بە ئەستێرەی کۆمەڵ گا.
* نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە.
* ئەقڵی عمومییش هەمان تەبیعەتی میزی حوشتری هەیە.
* پاسی دەعبا بە قۆچەقانی ناکرێ بەڵام هی نەوت بە ماڵپەڕ ئەکرێ.
* دەمەوەرێک ئەتوانێ دوانزە سوارەی مەریوان بخاتە کونەوە.
* ئینسان لە نزیک کوورەوە بێ مەعنای وایە بۆ ئینتیخاباتەکە وەعدی ئەصەحیان داوەتێ.
بابهتی پهیوهندیدار
