Draw Media

تێكڕای ئەنجامی (18) راپرسی لەتوركیا:

تێكڕای ئەنجامی (18) راپرسی لەتوركیا:

2023-05-13 10:39:01


درەو:

•بەگوێرەی  خوێندنەوە بنكۆڵكاریەكان, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ لەكۆی (18) راپرسی لە (15)یاندا, سەركەوتنی بەدەستهێناوە, رەجەب تەیب ئەردۆغانیش لەراپرسی (3) كۆمپانیادا سەركەوتنی بەدەستهێناوە, راپرسیەكان لەنێوان مانگی (نیسانی و ئایاردا) ئەنجامدراون.
•(7) كۆمپانیایان ئاماژەی بەوەكردووە, هەڵبژاردن لەخولی یەكەمدا بەكلادەكرێتەوە,(6)كۆمپانیایان لەبەرژەوەندی قڵیچدار ئۆغلۆ و (1) كۆمپانیاش, لەبەرژەوەندی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامەكانی یەكلاكردووەتەوە.

 بەگوێرەی تێكڕای ئەنجامی تازەترین راپرسییەكان كە (18)كۆمپانیای توركی لەمانگی نیسان و ئایاردا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامیانداوەو بڕیاڕە ڕۆژی (14)ئەم مانگە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت:

•كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ (48.9%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت.
•رەجەب تەیب ئەردۆغان(45.8%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت.

زۆرینەی ئەو راپرسیانە كاتێك ئەنجامدراون, هێشتا موحەڕەم ئینجە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار, پاشەكشێی لەكێبڕكێی هەڵبژاردن نەكردبوو, كە پێویستە لەهەڵسەنگاندنی ئەنجامی روپێوەكاندا ئەوە بەهەند وەربگیرێت.
بەپێی مامناوەندی (18) ڕاپرسیەكەو دوای دابەشكردنی دەنگی ئەو كەسانەی دوودڵن لەوەی دەنگ بەكێ‌ بدەن, ئەنجامەكان بەمشێوەیە بووە:

•كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی میللەت (48.9%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت.
•رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار (45.8%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت.
•سەنان ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی ئەتا (3%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت.
•موحەڕەم ئینجە سەرۆكی پارتی نیشتمان (2.3%)دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. 

بەپێی خوێندنەوە بنكۆڵكاریەكان, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ لەكۆی (18) راپرسی لە (15) سەركەوتنی بەدەستهێناوە, لەكاتێكدا ئەردۆغان لەراپرسی سێ‌ كۆمپانیادا سەركەوتنی بەدەستهێناوە, كە ئەوانیش كۆمپانیاكانی(Optimar و SONAR و HBS). 

بەگوێرەی (7) راپرسیان, هەڵبژاردن لەخولی یەكەمدا یەكلادەبێتەوە, (11) راپرسیەكەی تریش ئاماژەیان بەوەكردووە, هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەتوركیا دەچێتە خولی دووەم.
تەنها لەئەنجامی یەك راپرسیاندا, كە كۆمپانیای Optimar ئەنجامیداوە, ئەردۆغان لەخولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا سەردەكەوێت.

لە راپرسی (6) كۆمپانیاكەی تردا ( PIAR و ALF و Artibir و MAK و Avrasya و ORC) پێشبینی بردنەوەی كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كراوە لە خولی یەكەمی هەڵبژاردندا. 

ئەو (18) كۆمپانیایەی مامناوەندی ئەنجامەكەیان وەرگیراوە ئەمانەن: (KONDA و Optimar و Metropoll و Turkey Report و PiAR و ALF و Artıbir و AREA و Mak و AR-G و HBS و SONAR و SAROS و Operations و Gezici و Avrasya و ORC و PanaromaTR) .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand