لەهەموو بابەتێک
2023-05-07 06:58:07
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
(تڕزلی)
- خۆشم ئەوێی
+ هەقتە
*
(ئەو کافرەی فیرعەون پێی ئەڵێ کافر)
مورافیقی نەخۆش: بەتەماین نیشانی دکتۆرێکی نەفسیشی بدەین
نوشتەنووس: کوڕە عەیبە باوەڕتان بەو خەرافاتانەیە. وا خەڵک گەیشتە مەریخ.
*
(جوابی مەعقول)
- ئەگەر نالی ئەم وەزعەی ببینیایە چی دەگوت؟
+ ئەی خودا چی بکەین لە ناو ئەم کاولەی کەس تیا نەماو
*
(گەشبینی)
- بۆچی ئەم شەرقەی ئێوە هیچ شتێکی نییە لە غەربی باشتر بێ؟
+ هەیەتی میستەر … ئاودەستەکەی
*
(ڕەخش و ڕۆستەم)
- وەزیرەکەتان گونجاوە بۆ ئەو پۆستە؟
+ نەبەسەری تۆ… ئەڵێی شۆرباو چەتاڵن.
*
(گەنجی بێزار)
- خۆشترین بۆن لای تۆ کامەیە
+ بۆنی غەریبی.
*
(تەعلیمات)
- فۆڕمی بایەعییەکەمان ون بووە چی بکەم؟
+ ئاسانە. داواکارییەک بنووسە بە سەعاتێک فۆڕمێکی تازەت بۆ دەر دەکەین.
- هەر داواکارییەک؟
+ ئا. بەس ئەبێ فۆتۆکۆپییەکی فۆڕمەکەت پێ بێت.
