Draw Media

لە ماوەی 10 رۆژدا داهاتی گەشتیاری 70 ملیار دینار بووە 

لە ماوەی 10 رۆژدا داهاتی گەشتیاری 70 ملیار دینار بووە 

2018-06-23 20:01:42


(درەو میدیا):
بەپێی راگەیەنراوێكی نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم" لەماوەی ١٠ ڕۆژدا ( واتە لە 12/6 تاكو 21/6/2018) زیاتر ٢٥٥ هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان"
بە بەراورد بە  ساڵی ڕابردوو لە هەمان كات" ٢٤٣ هەزار گەشتیار بوو بە رێژەی ٥% زیادی كردوە، ئەمە جگە لە گەشتیاری ناوخۆی كە دەكرێ بڵیین نیوەی گەشتیاری دەرەوە بووە و هەژمار نەكراوە"
سەبارەت بە داهاتی گەشتیاریش رۆستایی دەڵێت" مەزندە دەكرێ داهاتی گەشتیاری لەو ١٠ ڕۆژە زیاتر لە ٧٠ ملیار دینار داهات بێت بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان"
سەبارەت بە ئەو شوێنانەی كە گەشتیاران لێوەی هاتوون وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم " لە 91% گەشتیارانیش لە شارەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق هاتبوون.

پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم زۆرترین گەشتیاری بۆ چووە، بەڵام شاری هەولێر ژمارەی گەشتیارانی كەمیكردوە، ژمارەی گەشتیاری ئێرانیش لە ٢٥% كەمیكردوە. هۆكاری كەمكردنی گەشتیار بۆ هەولێر بۆ نەكردنەوەی ڕێگای هەولێر - كەركوك لە پردێ دەگەڕێتەوە، كەمبوونی گەشتیاری ئێرانیش بۆ زیادكردنی رسومات لە لایەن ئێران لەسەر هاوڵاتیانی لە كاتی گەشت بۆ دەرەوەی ئێران دەگەڕێتەوە"
سەرچاوەی زانیاری و ئامارەكانیش لە بازگەكان و فرۆكەخانەكان و خاڵە سنوریەكان وەردەگیرێت ئاسایشی( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان) و فڕۆكەخانەی ( هەولێر ، سلێمانی ) و خاڵە سنورییەكانی ( ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران ، باشماخ، پەروێزخان ) دەكەین كە بەردەوام هاوكارن.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand