یەک کەلیمە و دوو مەعنا
2023-04-29 06:25:52
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
یاما:
بەڕووسی یەعنی چاڵی قووڵتر لە جادەکانی بەلەدێ
بە یابانی ، شاخێک گڵەزەردە لە چاویدا گردی سەرچنار بێت
بەرگە:
بە فارسی، ئەو وەرەقەیەی حسك بۆت ئەکات و ئەتوانی هەموو ئێرانی پێ بگەڕێی
بە کوردی، تەحەمولی خەبەرەکانی فەیسبوک وئەوان
ئازادی:
لای عالەم یەعنی ئاسایش و پۆلیس نەڵێن ئەوە وتت چی قوڕمساغ؟
لای خۆمان گەڕەکێکە قەت کارەبای فوولی نەدیوە
غەڵەت:
بە عەرەبی یەعنی دوو دەرەجەت لێ ئەشکێنم هەقی ئەوەی نەتزانی
بەفارسی، ناماقوڵت کردو سەرت دای لە بەرد خوێڕی
دای:
بەئەڵمانی ، ئامرازی ناساندنە
بە ئینگلیزی ، بتۆپە
بەکوردی، عەیب نەبێ یەعنی …. نا نایڵێم
بەپێی یاسا:
لە دائیرەی ئۆمەتی محەمەد؛ مادام قانونییە بۆی بکەن
لە هەرێم؛ با بیخولێنێتەوە
ئەفەندی:
جاران، به مەعموریان ئەوت
ئێستا ئەگەر مودیرەکەت پێت بڵێ ، مەخسەدی ئەوەیە گوێرەکەیت
کار:
لای کورد، نەوەی نوێی بزن
لای بەغدا، کۆمپانیایەکی پاکو تەمیزی کوردە
کۆنگرە:
لە ئەمریکا شوێنێکە گەورەترین کتێبخانەی هەیە
لە کوردستان ، ڕووداوێکە فلیمی بەعزێکی تیا ئەسوتێ.
