ئەگەر وتی… تۆ بڵێ
2023-04-13 05:42:58
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ـ چۆن ئەزانی ئەمە ژیان نییە؟
+ دکتۆرام هەیە لە بایۆلۆجیدا.
*
- ئیمانت بە کام خەلیفە نییە؟
+ باوکی مایا.
*
ـ ئەو هەموو مەسرەفەی لە ددانیدا کرد؟
+ مەجبور، چی بکات؟.. زۆر کلۆرە ئەقڵی.
*
ـ زیرەکیی دەستکرد ئەزانی چییە؟
+ نەخێر، بەڵام مەسئولی دەستکردم زۆر دیوە.
*
- سەگ خراپە؟
+ باوەڕناکەم … بەس کوڕی سەگ زۆر موشکیلەیە.
*
- شەرتی یەکەمی ڕۆشنبیربوون چییە؟
+ نازانم، بەس شەرتی دووهەمی ئەوەیە هاتوچۆی جەمال عیرفان بکەی.
*
ـ بەغدا پاش ئەم قەرارانە چیمان پێ دەکات؟
+ بیلا مەعنا قەلان.
*
ـ موناقەشەکان وەکو چی وابون؟
+ حیواری فلیمی ڕووت… کەس گوێیان لێ ناگرێ.
*
- دڵت تووشی عەجز بووە.
+ دکتۆر گیان کامەیان ؟
**
ـ تۆ بڵێی بۆیان حەل ببێ؟
+ ئا ئا.. لە بیرکاریدا باشن.
بابهتی پهیوهندیدار
