لەگەڵ مامە شێخ ڕەزادا
2023-04-04 18:54:40
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
کە سەیرم کرد دەزانم شێخ لەمن مەسرورە یا عاجز
ئەم دنیایە زاڵم دەیخوا، دوور لەڕووتان یاخود دز
**
مومکین نییە ئیدراکی حەقایق بەتەواوی
دۆستی کوردان بوو حەیفێ وەزیر زەهاوی
**
مەگەر وەقتێ مورادی من بەجێ بێ
کەژاوەی مەسئول ببێ بە جێبێ
**
چ عەجایەب کە بە بوونی تۆ بنازێ بەغداد
ئاخری مەجبور بووی هەی کوردی عیناد؟
**
دڵ لە عەشق و دەردی دووریی تۆ خەریکی بیانووە
عەرزم کرد تاکەی کەرێتی؟ فەرمووی هێشتا زووە
**
پێستی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ
ئیتر ئابوریی سەربەخۆ هیچ کەس بە فلسێ نایکڕێ
**
عەشایەر بوون بە یەک تا ڕیشەمان دەرکەن بەیەکجاری
سی ویەک ساڵە لەم موشێنەدا دەڵێم هەر ئەوەم یاری
**
شێخ کە هاوصوحبەتی شامار و نەدیمی حەمە بێ
مەعقولە ئیش و دەسکەوتی حوکمی باشتر لەمە بێ
***
گەر بڵێم بەغدا لە جەننەت خۆشترە هێشتا کەمە
چونکە سوکنای نەوتەکەو بۆرە ڕیفراندۆمەکەمە
**
خەبەر چوو بۆ میرە سوورە
قوربان گەرمیان زۆر مەغدوورە
**
ئەگەر بەرزنجەیی غەدریش بکەن هەر نەیسە، ساداتن
ڕێککەوتنەکە گەر باشە ئەدی بۆچی هەموو ماتن؟
**
سەد ساڵە ڕەنج ئەدەی و هێشتا ڕووتتری لە سڵق
سیاسەت هێندە نابوتە گیانە کە ناچارین بڵێین بڵق
