ئەم بێ ناموسانە
2023-03-29 20:55:59
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
دیمەنی یەکەم:
کات :رۆژە ، دەرەوەیە ، باخچەیەکی شاهانەیە
زوومی کامێرا لەسەر گوڵەباخێكی سووری عەترلییە. لەملاوە کۆمەڵێ وەزیرو گزیر بە شەوقەوە تەماشای دەست و فڵجەیەک ئەکەن. . دەستەکە دەستی ناسرەدین شای قااجارە و خەیکی ڕەسمکردنی گوڵەکەیە. لەولاترەوە چاوشینێکی شەپقەلەسەر بێ موبالاتانە وەستاوە. دەست و پێوەندەکان بە نۆرە ئەکەونە قسە
_بەشەرەفم پیکاسۆش ناتوانێ ئاوا ڕەسمی بکات. رەبیی ماشەڵات لێ بێ قوربان فۆتۆکۆپی ملەوەنیت
+سێ بەسێ تەڵاقم کەوتبێ لە گوڵە ئەسڵییەکە جوانترە
*بۆنی کەن بۆن(لووت لە کاغەزەکەی بەردەمی پاشا نزیک ئەکاتەوە) بەقەبری باوکم عەترو عەبیری ڕەسمەکە بە موو لەگەڵ گوڵەکەدا فەرقی نی یە
. کەت
دیمەنی دووهەم:
شەو ، ناوەوە، پاشا و شەپقەلەسەرەکە لە میوانخانەی ناسرەدین شا خەریکی تلیاک کێشانن
شەپقە لەسەر: (بەدەم قاقای پێکەنینەوە ) هەمووی قەینا ، بەس ئەوەی ئەخیر زۆر موهیم بوو ئەیگوو پاشا ئەوەندە ڕەسامێکی عەزیمە عەتریش رەسم ئەکات هاهاهاهاها
ناسرەدین : دە ئینجا بزانە ئەرکەکەم چەند قورسە مسیۆ !ئەبێ لەگەڵ ئەم هیچ و پوچ و بێ ناموسانەدا مەملەکەت بەڕێوە ببەم.
