ئەگەر بیەوێ بڵێ دەیناسم
2023-03-18 14:53:09
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
دکتۆری دڵ: خۆم شەبەکە و باڵۆنم بۆ داناوە.
کاکە حەمەی حاجی مەحمود: فایلەکەیم لایە.
وەزیر: یەک ساڵ ئەمڕۆ بە سبەیم پێ کردوە.
ئاسایش: حەفتە نییە تەقریرێکی لێ نەدەم.
دکتۆری هەناوی: دوو جار نازورم بۆ کردوە.
کچ: پێرێ بلۆکم کرد.
میت: لە پێنج تونێلدا قەسفم کردوە
سەعدی پیرە:شەش لێدوانم بۆ داوە.
دکتۆر: سەد جار پەنجەم کردوە بە وانێکیدا.
مامۆستا عەبدوللەتیف: زەکاتەکەی بۆ خۆمان دەنێرێ.
هەڵکەوت زاهیر: درۆم نەکردبێ چواردە لەحنم بۆ داناوە
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی فازیڵ میرانی: یەکەم جار ڕوونکردنەوەکان بۆ خۆی دەنێرم .
بابهتی پهیوهندیدار
