کەعبەتوڵا
2023-03-15 05:41:59
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
سوپاس بۆ مشک
کەبەچکەکەی هەروەکو خۆی
جەواڵدڕە
سەد حەمدو سەنا بۆ تەئریخ
کە لەم هەرێمەدا خڕە
**
تەمەن درێژ بێ پەپوولە
چونکە ئەوەندە بێ وەیە
ڕێک عەینەن کاکی مەسئولە
خوا کتێبمان لێ نەسێنێ
پاقلەفرۆش
بۆمانی ئەکات بە لوولە
**
ڕێز و سڵاو بۆ حکومەت
کە وڵاتی کردە دۆزەخ
بۆ گەنجەکەی
بەرقەرار بێ شکۆی زانکۆ
کە حەفلە و میهرەجانەکەی
زۆرترە لە مەنهەجەکەی
دەستخۆشی بکەن لە حیزب
سەبەبی شاردۆتەوانێ
لە مەئساتی نەتیجەکەی
خۆم ڕۆ …خۆم ڕۆ
بیژەن ئەبێ بداتە کێو
لە تاو مەکری مەنیجەکەی
**
درود بۆ شارەکەی زاکان
زادگای عوبەیدوڵا بوو
بارەکەڵا ئامۆزاکان
کوردستانێکتان دوو قاش کرد
جاران وەک کەعبەتوڵا بوو
بابهتی پهیوهندیدار
