بە ئیسمی و بە فیعلی
2023-03-13 14:55:31
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
شانازی: ئێران و سعودیە ئاشت بونەوە
تەریقی: کە دوو دەوڵەتی ئیسلامیی تۆخن
حەیاچون : پەکینی کافری بێ ئیمان ئاشتی کردنەوە
***
باش: لای باخی بەختیاری ئەکەن بە ئەندەر پاس و شتی وا
خراپ: ئیزدیحامێکی زۆری دروست کردوە
ئیحراج: یەک کرێکاری لێ نییە
***
باش: پێت بڵێن ژن بهێنە بۆ ئەوەی ببی بە پیاو
ئیعتیادی: ژن بهێنیت
کارەسات: دایبی مناڵت پێ بگۆڕن
***
بە ئیسمی : دەسەڵاتەکان سەربەخۆن
بەفیعلی: عایدی یەک عائیلەن
بە رێزمانی: هاوەڵکردارن
بابهتی پهیوهندیدار