Draw Media

چاپکراوی تازە هەم هەڕەمەکی و هەم بە ئیجازە

2023-03-12 15:26:20


د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

بە موناسەبەتی ڕۆژی جلی کوردی و سیاسەتی ئەغیارەوە ئەم کتێبانە کەوتنە بازاڕەوە
١ـ ئەمڕۆی تاریک و دوێنێی گەش بۆ پێشمەرگەکانی ساڵی حەفتاو شەش.
٢ـ ماشەڵای خوشکە زارا لە پێشبینییەکانی شێخ دارا.
٣ـ مەعلوماتی جۆراوجۆر دەربارەی نهێنییەکانی گومرگە بۆر.
٤ـ عیلاقەی ئیعلامی سەلکە زۆڵ بە زۆربوونی دزینی سەرە مەنهۆڵ.
٥ـ  حەشری نێرەکەرو پەیجی علوجی ناموعتەبەر.
٦ـ  حورمەت و حوببی فەلسەفە لای ئەم شەعبە ناموسەقەفە.
٧ـ کۆمێنتی ئەردۆغان لەسەر هێلکە دوو زەردێنەکەی کوردستان.
٨ـ بیرەوەرییەکانی پوورە مەنیجە دوای پەڕینەوە لە بەحری ئیجە.
٩ـ قەیرانی حەماسەت و وتار لە هەرێمێکی خودموختار.
١٠ـ بوختان و شەڕەجنێو لە مەملەکەتی بێ ساحێو خۆشترە لە نۆبەرەی گەڵامێو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand