ڕاپەڕینییات
2023-03-05 06:46:48
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*سەعاتێک باسی یادی ڕاپەڕینم بۆ کرد دوایی وتی بابە وتم گیانی بابە ، وتی نابێ نەختێ ئاقڵ بیت؟!
*- ڕاپەڕین چی لێ ڕووا؟
+شاخی پەشیمانی
*لە وڵاتێکدا دەژین کابرا پێی بڵێ کە لە ئاودەست هاتیتە دەرێ دەستت بشۆ ئەڵێ ناتوانم ، بەڵام ئەگەر لێی بپرسی ئەتوانیببیتە پەڕلەمانتار و وەزیر ئەڵێ بەسیتە .
*-وەزعەکە رێک وەک جەنگی یەکەمی جیهانی دێتە بەرچاوم
+ فیعلەن … ئێمەش دەوڵەتە عوسمانییەکە
*باش :سیعری شوقەکانیان دابەزاندوە
خراپ: داشکانەکە هەر شمولی عەرەب دەکات
خراپترین:بە موناسەبەتی ڕاپەڕینەوە
*بە حسابی بیرەوەرییەکان بێ تەنیا دوو کەس تەقەیان لە ئەمنە سوورەکە نەکردوە؛ خەتیب و مەلای خەیاڵ
*وڵاتێکی عەجایەبە ، مەسئولەکان لەخوا ناترسن بەڵام زەندەقیان لە کامێرای سڕی چووە
*جا وەرە لەمە تێ بگە ؛ئەو ئافرەتانەی دکتۆر جوانیان ئەکەن مەلاکانی فەیس بوک ناشیرینیان ئەکەن .
*خوا هەڵناگرێ ڕاپەڕین زۆر شتی کەم کردەوە؛ زوڵم و زۆر ، تەحەمول ، کارەبا