ئەگەر کوردێک قسەی بابی نەزانی
2023-02-21 11:45:22
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
لەم موناسەبەتەدا کە ئیڤێنتی زمانی دایکە و کورد لەخۆیەوە پێی ئەڵێ زمانی زگماک ، ڕجام لە حەمو فرێند وفۆلۆوەرەکانە ئاس فارئاس ذەی کەن فەقەط هەر موفرەداتی کوردی بخەنە پۆست و کۆمێنتەکانیانەوە و پەهریز بکەن لەئیدیۆمی ئەجنەبی لەبەرئەوەی ئێمەبێجگە لە مەجموعەیەک سیتی وپاڵاس و ڤێلا و مۆڵ و ڕێستورانت و فاکەڵتی و دیبەیت و سیمپۆزیۆم و گەلەری و لیدەرشیپ و سریاڵ و ئیپمایەر و فاست فوودی بێ کواڵیتی هیچ ئۆپشنێکی ترمان نییە ئیستیقلالی کەڵچەر و وجودی خۆمان ئیثبات بکەین . ئەم فاکتەرە مەصیرییە کۆنسێپتێکی قەشەنگی دەبێ لە داون تاونەکاندا ئەگەر سوپەرمارکێتە وەطەنچییەکان کۆمپلیتلی پێوەی مولتەزیم ببن . بۆیە حەقی خۆیەتی وۆرک شۆپێکی لائیق بخەینە ئەجێندای پڕۆگرامی ئینستیتیوتەکانی خۆمان فی سەبیل پڕۆتێکشنی گرامەرو فۆنەتیکی قەومەکەمان کە یەواش یەواش بەرەو ئیضمحلال ئەچن و هێچ گاپێکیان بۆ نەماوتەوە لە تویت و چات چاتێنەکاندا. پلیزپلیز موقەیەد کوردییەکەتان بن ئەگینا ئەمیش وەک ڕاپەڕین و نەوتەکە بە گورگانخواردو ئەچێ.