Draw Media

دۆخی زمانی کوردی لە زمانی پیشەوەرانەوە

2023-02-16 14:40:18


د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

فیتەر: کەڵکی نەماوە، ڕۆن و بەنزین تێکەڵ ئەکات… سکرابی بکەن لە هەموو شت باشترە.
پزیشکی دادوەری: ئەه برا، ئەمە لە پاش و لەپێش دەستدرێژی کراوەتە سەر.
ئاسایش: تیرۆر کراوە.
پۆلیسی هاتوچۆ: ئەڵێی قەمەرەیەو بە جادەکەی کانی گۆراندا لێ یان خوڕیوە.
بازاڕی دۆلارەکە: بە شەرەفم ئەمریکاش وای لە دۆلار نەکردوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا: گوێ مەدەرێ  پوورێ گیان، دەرەجەو شتی لەسەر نی یە.
پزیشکی  کوردەواری: درەنگ پێتان زانیوە، تازە مەگەر حۆقنە فریای بکەوێ.
مامۆستای جیۆلۆجی: کار لە ڕیختەرو میختەردا نییە، ئەمە هەر تەواو کاول بووە.
مەتعەمچی: منیش کە فاسۆلیا بەو دۆشاوە تورکییە سەگە لێ ئەنێم وا دەرئەچێ، نە تامی ئەمێنێ تا ئیستیفادە. 
دارای کەشناسی: لەژێر پاڵەپەستۆیەکی بەرزادایە، هیچی لێ سەوز نابێ.
پەیامنێر: ئەڵێی شوێنە نەشیاوەکانە، کەس خۆی ناکات بە ساحێبی.
شارەزای سیاسی: بەڕەئی من هەقە هێزێکی چەکداری بۆ دروست بکرێ، ئەگینا ئەبێ بە پۆڕی خوراو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand