تەباییە
2023-02-15 11:42:42
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
لە ڕەحمەتی قین و غەزەبەوە ، بەشاڵ و کوڵەباڵی عەرەبەوە ، لێوانلێو لە شکۆی سەرسەری وەک جووتێ نەعلی عەسکەری ، ئارامهێندەی نمەی لافاو ، لەگەڵ ئەفریقییەکی قژ خاو ، بە سۆلۆی دەهۆڵ ، خۆم و سێ چوار پەپولەی زۆڵ ، ئەفڕین بە شاباڵی قەفەس ،بەرزتر لە ورەی هەرەس، پشتبەستوو بە ئۆقرەی گومان ، شل شل ووەکو نەرمەی ئێسقان ، دەیکوتین چەڵتوکی دێم ، قنگە خلیسکێئەکەین لە سەر بەفری عوزێم ، پاشان لەناو داربەڕووەکانی مەندەلی ، دەست ئەکەین بە ڕەشبەڵەکی حەنبەلی، خۆمان ئەدەینە دەم شەپۆلی پرد، چونکە ئەزانین کە یەکڕیزیی کورد تیژترە لە دڕکی ئیسفەنج ، جێی باوەرە عەینەن حیکمەتی گەنج، بۆچی؟ لەبەرئەوەی دنیا ڕێوییەکی سەر ڕاستە ، ڕەشایی ماستە، مرەبای ژاڵەیە ، تەبایی بەینی زوڵم وناڵەیە.
بابهتی پهیوهندیدار