بۆ تەنەکەی خۆڵەکە
2023-02-13 06:53:36
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
شان بەشان بەشان بەشان بەشان بەشانی سەدان کارتۆن دۆشاوی تەماتەی تورکی و مرەبای سیاسەتی کەرە دێزەییو خۆشاوی ئابوریی سەربەخۆی سەربەقوڕی بەسەرچوودا ، تیمەکانمان دەستیان گرت بەسەر دەستەوارەیەک پەندیپێشینانی خۆماڵیدا کە ئەوەندە ئێکسپایەر بوبون بەکەڵکی ڕیسایکلینیش نایەن .
برادەرێکی کوالیتی کۆنترۆڵ کە زۆر ئیلحاحی کرد ناوەکەی بڵاو بکەینەوە ، بەڵام لەبەر ئەوەی خزم نەبوو ئیهمالمان کرد ،بیلامانێ هەستاوە هەندێک لەو پەندە بە پەندبوانەی لە تیک تۆدا داناوە ، ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانن:
*کەس لە کردە نائومێد نابێ
*گوێرەکە بە ڕۆژگار ئەبێ بە گا
*گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە
*یاخوا توونچی نەبێ بە حەمامچی
*مشتەری ئێواران یان دزە یان حیزە
*نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب
*گۆزەی نوێ ئاوی ساردە
*کەری بەتاڵ خێرا ئەڕوا
*لەپاش تەنگانە فەرحانی یە
*گڵی ژن و مێرد لە گڵنجانێک هەڵ ئەکەندرێ
*چی بچێنی ئەوە ئەدرویتەوە
*مەحکەمە ماڵی باوکی کەس نییە
*ئەسپ و ئێستر لەقە لەیەک نادەن