Draw Media

کەر لە کوێ کەوتووەو کوندە لە کوێ دڕاوە 

2023-02-09 09:24:09


د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

- خەڵکەکە شێخی نەماوە، پێویستە گۆڕانکاری بکەن
+ وا خەریکین هەڤاڵ… ناوی مەیدانی حەیوانانمان گۆڕی بە گۆڕەپانی ئاژەڵان 
**
ـ چی تەبەروع ئەکەن بۆ لێقەوماوەکانی ڕۆژئاوا؟
+ پلەی ستەیشنێکی کۆن و ئەم موبەڕیدەیە.
**
ـ میلەتەکە مرد لە برسا قوربان عیلاجێ
+  خەمت نەبێ .. یەک بەیاننامەمان حازرکردوە دەست و دەمی پێوە ئەخورێ
**
- بەرنامەتان چییە بۆ عیلاجی ئەم کارەساتە؟
+ دەربڕینی هاوخەمی.
**
- ئەم وشکە سەرمایە ناخۆشی کردووە 
+ ئێ دە بچن چەوری کەن
**
ـ گەورەم دارو بەرد بووە بە سەیارە.. وەڵاهی ئەمە وەزع نییە
+ داوامان کردووە وەجبەیەک مەخروطی تازەمان بۆ بێت.
**
- لەپێناوی ئاشتی خاندا نیازی چیتان هەیە؟
+ دوو سێ هێزی تری عەشیرەتلغ دروست ئەکەین.
***  
ـ هەتا خوا حەز کا خەفەت بۆ پێشمەرگە دێرینەکان ئەخوات 
+ ئمم.. کەواتە ئەمە بۆیە فیلەرەکەی گۆڕیوە. 
***
ـ دەسەڵاتم بەرێ، وەڵاهی فەقیریی ناهێڵم لە وڵاتدا
+ دە فەرموو، ئەوە عەرزو ئەوە وەبەرهێنان… بزانم چی ئەکەی
***
ـ حاکمەکان ئەڵێن یاساکان کۆنن بۆیە هیچمان بۆ ناکرێ.
+ ڕاست ئەکەن .. بەتایبەت یاساکانی نیوتن و سێ ڕسکێن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand