بۆ کوێ وا بەم عەجەلەیە؟

2023-02-03 07:43:52



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

(تەرجومەیەکی ئەمین و ئومانی شیعرەکەی شەفیعیی کەدکەنی)
بۆ ڕائەکەی ؟
بۆ کوێ وا بەم عەجەلەیە؟
گوێ درێژ لە ئەسپی پرسی
(ڕاکە ئەحمەق )
ئەسپ فەرموی 
(هەمدیسان بومەلەرزەیە)
قوربان لە کام نەوعانەیە؟ 
بومەلەرزەکە خواکردە
یان سیاسی و عسکەرییە؟
(هەرکامیان بێ ئەبێ ڕاکەین 
هەردووکیان یەک نەتیجەیە)
لێرە ناڕۆم 
تەمەڵخانەکە بەلاشە و
پڕ وێنجەیە
بۆ کوێ وا بەم خێراییە؟
گریان بوو لە خەندەی پرسی
(ئەڕۆم لەگەڵ خزمەکانما 
ئێرە جێگای ئێمە نییە
موبارەکی تۆ و فرمێسک بێ
چوارمشقی لێی دابنیشن 
نان و ئاوتان خۆڕاییە)
بۆ کوێ وا بەم کەش و هەوا نالەبارە
ڕادیۆ لە ماڵپەڕی پرسی
(خۆزگەم بە خۆت کە بێ ئاگای 
نەتبیستوە؟ 
خەریکە ئەقڵیشێتەوە
جەیشی ئەحمەڕیش ئینزارە؟)
بۆ کوێ ئەڕۆی چاوی چاوم ؟
شیرین وای پرسی لەفەرهاد 
فەرهاد وتی 
(بەسەری تۆ نەتۆراوم)
شیرین وتی کەواتە داخی دۆلارە
وتی نەخێر 
(دوور لەڕووی تۆ تەنگەتاوم)
ئای کە پیاوی
یەعنی تۆش گوو 
ڕاوی ناوی؟!!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand