مانشێت و مانئاقڵ
2023-01-30 07:13:55
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
- لە هەڵبژاردنی داهاتوودا یەکێتیی بە ٣ لیست بەشداری دەکات.
+ جا ئەوە یەکێتی یە یان سێ کێتی؟
**
- پێشنیاری هاوپەیمانیی سوپەرستراتیجی کراوە لەگەڵ گۆڕاندا؟
گۆڕان: هەڵەکۆکە پرچنێ چۆڕ چۆڕەم کەوتە بنێ، چیم داوە لە ماڵ و ژنێ
****
- جەماعەت ئەیانەوێ خزمەتیێکی گەورە پێشکەشی یەکێتی بکەن؟
یەکێتی: باشترین خزمەت بە من ئەوەیە ئێوە ببن بە پارتی
**
شارپرێس: ئەردۆغان تەوقە لەگەڵ شەیتان دەکات
ڕوداو: ئاگات لەدەمت بێ، سەرۆکی هەرێم لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێ کرا
**
- هەولێر… کێشەی کاسبکارانی شەقامی غەزالی
+ بە ئیمامی غەزالییش حەل ناکرێ
****
- حکومەتی عێراق درۆن بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێم دەکڕێت
+ بەو قسانە بڕوا مەکە، درۆن.
***
سەرۆکی ئۆکرانیا: ئەگەر ناردنی تانکەکان تا مانگی ئاب بخایەنێت زۆر درەنگ دەبێ.
- قوربان دەبابەیان هەر لە مانگی ئابدا وتوە.
**
درەو: مەکگۆرک گەڕاوەتەوە هەولێر
وەستا سابیر (نمایشنامەی لانەوازان ): ئەم هەتیوە ئەڵێی جاو ئەنێتەوە. جرت فرت جرت فرت
***
سودانی: بۆ حەلکردنی موشکیلەی کارەبا گرێبەستێکی گەورەمان لەگەڵ کۆمپانیای سیمینس ئیمزا کرد
سیمینس: بە قەبری باوکم بەم عەقدە گاڵتەقینەیەوە ئەوە شەش.