Draw Media

ئەوان … ئێمە

2023-01-26 09:43:31


د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

*ئەوان بەدەست حکومەتەوە گیریان خواردووە ، ئێمە بەدەست پەڕلەمانیشەوە.
*ئەوان ئەبێ شەهادەکانیان بەرز بێت ، ئێمە باڵامان.
*ئەوان مردنێک قەرزارن ، ئێمە ژیانێکیش.
*ئەوان ئیفلاسی داراییان کردووە ، ئێمە ئیفلاسی دارایی و ئەخلاقییش.
*ئەوان ئەگەر ڕەوشتیان جوان بێ ئیشیان ئەڕوات ، ئێمە ئەگەر خوشکمان .
*ئەوان سەریان لێ تێک ئەچێ ، ئێمە ژیان .
*ئەوان نەوتەکە قەپاتی کردین ، ئێمە نەوتەکە خستینییە سواڵ.
*ئەوان جادەکەیان یو تێرنی زۆرە ، ئێمە سیاستمان .
*ئەوان ئەعصابیان ساردە، ئێمە هەناسەمان ساردە
*ئەوان دیلی داگیرکەرانن ، ئێمە دیلی تێکۆشەرانین.
*ئەوان گوڵەبەڕۆژەکەیان پووچە ، ئێمە خەیاڵمان 
*ئەوان خەیاتەکانیان بێ وەعدە ، ئێمە مەسئولەکانمان
*نانی ئەوان لە قوڕگی شێردایە ، هی يێمە لە قنگی سەگدا.
*ئەوان ناپلۆنیان هەیە ، ئێمە نانەجیب و ناکەس بەچە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand