کە مەدحی شتێک ئەکەن
2023-01-24 14:37:26
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
پەیجی ئەسحاوەکە: هات هات …ڤیدیۆی ئەو شێتە تازەیەی کە قایشی تێ هەڵنەکێشراوە
هەلی کار: پێویستمان بە کارمەندێکی عەرەبیزانە، تەها حسەین لە چاویدا پەڕلەمانتارەکەی خۆمان بێ
بوار میدیا: بەیاننامەیەک بڵاوکراوەتەوە بۆنی خوێنی لێ دێت.
ئێس ئێن ئێن: فکری ئەو برادەرە هێندە قووڵە ئەڵێی بیرەو لەهەولێر لێ دراوە.
پی یوکەی میدیا: سی ڤییەکەی ئەوەندە جوانە پێشمەرگەی دەستە سەرەتاییەکان بەشاگرد ڕاناگرێ.
دوکانداری بەختەوەر: بێ چاوێنی بێ ڕەببی، شەریکەکەم لەو پیاوە ساویلکەترە کە بە ئومێدی نەوتەکەی حوکمەت بەرمیلی بەتاڵی کڕیوە.
ماککۆرک: کەڵکی نییە قوربان، سیاسەتەکەیان لە زستانەکەیان وشک و کەلـلەتەزێنترە
کەشناسی: ئاسمان ئەم حەفتەیە ساف و لوس ئەبێ، وەک دڵی حاجی کاروان کە زەمی جێندەرت لا کردبێت.
چای سەوز: بەدەمی خۆم نەبێ لە خوتبەی هەموو مەسئولەکان بەتامترم.
حەڵواچی: لەم نەوعەیان هەڵگرە زۆر شیرینە، بە ئەخباری هەرێمەوە ئەخورێ