لەسەر چ ئەساسێ ؟
2023-01-20 10:58:40
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
* - بە ڕەئی تۆ حیمایەیان پێویستە ئەم مەسئولانە ؟
+ نەوەڵا. وەک ئەوە وایە مۆبایلی ٣٣١٠ بەرگی تێ بگریت.
**
* مودیر: هەرچەند سەیرت ئەکەم لەوەناچێ هیچ بزانیت.
کارمەند: ئێ سەیرم مەکە.
**
ـ پارە لای من قۆندەرەیە ها.
+ ئیشت چی یە جەنابت ؟
ـ قۆندەرەفرۆش.
**
لەیلا: لە پیاوی کورد موهیمتر خواخەلقی نەکردوە.
شیرین: ڕاست ئەکەی. خیانەتیشت لێ ئەکاو غیرەش.
**
- دڵنیابە هەتا کورد وەستابێ کەسی تری ناوێ.
+ كێ؟
ـ تەبعەن گەوجێتی. قابیلە ئەقڵ بڵێم !!
**
- ئەم مەسئولانە لەسەر چ ئەساسێ وامان لێ ئەکەن؟
+ لەسەر ئەساسی ژووری نووستن.
**
ـ بۆچی جوابی تەلەفونی نەناسراو نادەیتەوە؟
+ ئەترسم ناسیاو دەرچێ.
**
- یەک حەفتە شیعری نزار قەبانییم بۆ لەبەر کرد.
+ ئێ؟
- کەچی کە بینیم وتم بەخوا عالیت.
**
فەرقی نەتەوەیی
ئەمریکی: ئەوە بۆچوونی خۆیەتی.
فڕەنسی: تێبینییەکانی ڕاست نین.
کورد: تۆیش و ئەویش ناماقوڵتان کرد پڕ بە دەمتان