چەند وردە فەرقێک
2023-01-14 07:16:36
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
غەزە
ئەوسا: جەبهەی شەعبی
ئەمسا: بزووتنەوەی حەماس
مەصرەع
ئەوەڵ: مەنیج مەنیجە گوڵەکەم مەنیجە
دووهەم: شۆڕش سەبەب بوو ، ئەمەش نەتیجە
حاڵ و وەزع
سویسرا: ئیسکی سەر سەهۆڵ
پێنجوین: نوێژی بان سەهۆڵ
سەرچاوەی بڕیار
لە ئەمریکا: مەکتەبی هێلکەیی
لە هەرێم: مەکتەبی زۆر سیاسی
گۆرانی
سەید عەلی ئەسغەر: غەمگین و دڵ پەشێوم بڕوانە باری لێوم
گەعدە: ناوی کاک ئەحە ڕیشە لەو سی دی یە دەکەم تۆمار
وێڵی چی یە؟
نووسەر: بستێک ئازادی
شار: زەمانی قەحتان و هادی
پڕۆژە
هەولێر: جادەی ٢٠٠ مەتری
مەولێر: تاسەی ٣٥ سانتیمی
وتار
پێویست بوو: تێی بگەی
پێویستە: تێی هەڵدەی
قڕگە
جاران: شەهیدانی
ئەلعان: شوقەکانی
کەی دێتەوە کەی دێتەوە
پێش ڕاپەڕین: بۆ یار بوو
دوای ڕاپەڕین: بۆ کارەبایە
بابهتی پهیوهندیدار