چوارینەکانی عەوام
2023-01-08 05:47:26
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
(١)
سەرچاوەی عیلمی هەموان گوگڵە
کابان نەزان بێ قوبڵییەکەی بڵە
هەر کارەساتێک ئەمڕۆش ڕوو ئەدا
بەرهەمی فکر و فیعلی چەرچڵە
(٢)
زەغتی ستونی و خەفەت بەپانی
جیق و فلیقی شەعبی دەرهانی
ئەوەی کە نەختێ دڵمان خۆش بکات
یاریی خلیجە و حەملەی ئیمانی
(٣)
مەدالیا مەکەن بە سنگمانەوە
جار جارێک وەرن بە دەنگمانەوە
سەیری گیرفان و بەرمیلمان بکەن
ئاڵیاوا دیارە لە قنگمانەوە
(٤)
کە دۆلار ئەفڕێ تۆ گوێی مەدەرێ
چاوی بازاڕ و ڕەعیەت دەرێ
هیچ حساب مەکە بۆ دڵی میللەت
موهیم ئەوەیە ڕازی بن سەرێ
(٥)
لە دێگەڵەوە ئیتر مەڕ نایە
سوێمان بۆتەوە بۆ بۆڕەی گایە
قەزات لەڕۆحم حوکمەتی تەبا
یەک ئیدارەیی ئەودنیاش وایە ؟
بابهتی پهیوهندیدار