Draw Media

هیچی تیا نەماوە

2023-01-04 05:49:47


د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

ـ پەیڕەو و پڕۆگرامەکە چی لێ نووسراوە؟  
+ نووسراوە ئەگەر یەک حەرفم لێ جێبەجێ کرا هەقی گلەییت هەیە.   
***
 - ڕۆژگارەکەتان ڕەشە ؟ 
+ ئەرێ وەڵا ڕەشیشە و هەڵیشی ساندوە   
**  
- پێشبینیی کەشناسی ئەڵێ چی؟
+ ئێستا یان ئێستا؟  
**   
- ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کورد کۆببێتەوە حەز ئەکەی ئەنجامەکەی چۆن بێ ؟
+ غازی شۆفاجەکەیان لێی بچێ. 
**  
ـ ئەم جەماعەتەمان چۆن لە کۆڵ ئەبێتەوە؟  
+ مەگەر بڵێین نەخۆشیی ئایدزمانە.  
**  
- موهیمترین هێڵی سوری ئێوە چی یە؟  
+ قوربان هێڵی لۆڤ.  
**  
ـ بۆ خاتری خوا، شیوعی و یەکگرتوو چۆن یەک شتن؟  

+ چونکە  ئومێدم بە هیچیان نییە .  
**
- عیلاقەی بەینی دەسەڵات و موعارەزە کام گۆرانییەت بیر ئەخاتەوە؟ 
+ بەدەم جوێنم دەداتێ، بە چاو پێم ئەڵێ وەرە.  
**
- وەزعەکە لەو مۆبایلە ئەچێ کە شەوێک لای ئاسایش بێ؟ 
+ ڕاست ئەکەی، هیچی تیا نەماوە.  
**
- گەنجەکانمان ئیمانی تەواویان بە کوردایەتییە؟ 
+ مەبەستت گەنجانی ساڵی نەوەدو یەکە ؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand