پەندەکان چی یان لێ دێت؟
2023-01-02 19:32:29
د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
لای موقتەدا: ئومێدمان بەوەیس بوو وەیسیش جەماعەتی حەلبوسی دەرچوو.
بێژەری ئەمڕۆ: بە تەماشاکردن بوایە سەگ زوو فێری گۆشتفرۆشی ئەبوو.
ئۆرکێستراوان: با بڕوا سیر بخواو کلارنێت لێ بدات.
تەلەبەی شوەیفات: ئەو خورمایەی تۆ خواردوتە کەپڵەکەی ئەوەتا لە جانتاکەی مندا.
دەستەی وەبەرهێنان: ئەمە ئەرزو ئەوە موافەقەت.
مامۆستای زیندەوەرزانی: ئەڵێی ئەندامی مێینەی کەمتیاری پێ یە.
هەواڵساز: ئاش بمیزێ لە هاوڕەگەزبازیی سالبی ئاشەوانە.
ئەندامی مەکتەب ڕێکخستن: ماشەڵا سێوێکن و کراون بە دوو کۆمیتەوە.
زەمانی حوکمەت: ئەڵێی فورسانی ماکەرێکن.
ڕۆشنبیر: زمان بیەڵێ سەر دەگاتە ئۆرگازم.
مامۆستای توێکاری: ئاڵیاوە لە دەریچەی خوارەوەی کۆئەندامی هەرسییەوە دیارە.
هاووڵاتی: ئاوەدان بێ حەریرە هەر گوندێک و نۆ کوڕە مەسئولە.
گەنج: ئاشتی دوای دەعوا خۆشترە لە کنافە.
دەرونناسی شەرمن: ئاگری ناوچە هەستیارەکەی داوێتی لەسەری.
دکتۆرای زمانی کوردی: ئەڵێی لۆتی یەو مەیمونەکەی گیانی لەدەست داوە.