سلێمانی… ئەوسا و ئێستا
2022-12-25 07:42:23
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
١ـ چالاکی:
ئەوسا: دەستگیرا بەسەر تەواوی فەوجێکی مەغاویری دوژمندا
ئێستا: دۆزینەوەی ٦ پاکەت خورمای کرمێ لە دوکانێدا
٢ـ ڕۆژنامونووس هاتووە بۆ چاوپێکەوتن:
ئەوسا: محەمەد حەسەنێن هەیکەل
ئێستا: شاهۆ ئەمین
٣- پێگەی عەسکەری و سیاسی:
ئەوسا: السلیمانیە مدینە صعبە
ئێستا: ئەگەر بمانەوێ هەر بە کڵاو ئەیگرین
٤ـ ڕووداوی گرنگ:
ئەوسا: داستانی قەیوان- ماوەت
ئێستا: مەسەلەکەی شارەوانیی
٥- براتان:
ئەوسا: عەبدولڕەحمانی قاسملو
ئێستا: مەلا مەزهەر خۆراسانی
٦- دامەزراندن:
ئەوسا: کۆمەلەی زانستی
ئێستا: مەرکەزی وەهابی
٧- هەواڵ:
ئەوسا: کردنەوەی بەشی نەشتەرگەریی دڵ
ئێستا: داخستنی بەشی چاودێریی وردو درشت
٨- پیرەمێرد:
ئەوسا: سبەینێ بوو لەخەو هەستام کە ڕوانیم بەفرە باریوە
ئێستا: شەو بوو کە عەرزیان کردم ئەمجارەش دۆلار فڕیوە
٩- تەبایی:
خەتیب: کریسمس پیرۆز بێ لە هەموولایەک
مەلا هەڵۆ: هەرکەس ئەو ڕۆژە قنگ بادات لە ئەبو جەهل کافرترە
١٠- ئینتیما:
ئەوسا:عایدی کەرتی تیپەکەی پیرەمەگرونە
ئێستا: زۆر حورمەتی بگرن، کەرتی تایبەتە
١١- زمانحاڵ:
دوێنێ: لە دەستم چوو، بەخوا هەرگیز نایەتەوە
ئەمڕۆ: ئیشەڵا ئەیکەینەوە بە سلێمانییەکەی جاران