Draw Media

ڕەوزە

2022-12-23 07:30:17


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

دەک سەرت لە قوڕ نێن ئایشێ 
لینینەکەت ڕاوێژکارە
 لای بینۆشێ   
چەقەڵ  دایم ئەلورێنێ  
بەشکو ڕێوی 
تۆزقاڵێ ڕەحمی بجوڵێ   
لەلای کەمتیار
  دایمەزرێنێ 
وەکالەتی بەنزینخانە  
دایان ناوە 
بۆشقارتە  
زمانی گفتوگۆ  لووسە  
وەک سمارتە 
  تەئریخ  لە عەرز خڕترە 
کەروێشکی ماڵی زوڵماغا  
چونکە لەوەڕەکەی خۆشە 
لە سەگی هەوشار دڕترە   
پاقلاوەچی ساحێب ماڵی 
ئینسۆلینە 
چەرچڵ سیخوڕی بەرلینە  
موعارەزە بێ نقەیە  
وەبەرهێنان هەر شوقەیە  
تلیاک لە سجنا ئەفرۆشن  
شێخمان هەیە  
بەڵام ئەغڵەبیان سەرخۆشن  
کۆماریین گەر شا ڕازی بێ  
عەدالەت کڵاوی لارە  
هەتا تاوانبار قازی بێ   
کانیی فکر پڕ قەوزەیە
  ئیعلام سمێڵیشی بۆر کرد  
کەچی هێشتا لە ڕەوزەیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand