خاڵۆژنێتی
2022-12-21 06:02:26
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
* زۆر خەمبارم، وەک پیر لوقمانێک کە نەقڵ کرابێ بۆ فەلوجە.
* باشە سوئالێ، ئەگەر هەزار ساڵی تر ئێسقانێکمان بدۆزنەوە ئەزانن ئێمە لە چاخی دوای کەربەندانی ڕاپەڕیندا ژیاوین ؟
* سەیارە بە ئیستۆپ دەوەستێ، زەمەن بە ماچ و پێشکەوتنیش بەم سیستمی خوێندنە.
* باوەڕ بەو قسەو قسەڵۆکانە مەکە لەسەر پەڕلەمان ئەیکەن، سەدقات لەوە خراپترە.
* نیچە ئەڵێ ترس دایکی ئەخلاقە، ماستاو خاڵۆژنێتی.
* هەندێ کەس دێنە ژیانتەوە چونکە خوا خۆشی دەوێیت، هەندێکەسیش دێنە ژیانتەوە چونکە کەریت.
* ئەزانی بۆچی نەوتەکە دەرئەهێنین و هەڵی ناگرین بۆ نەوەکانی داهاتوو ؟ چونکە پەندێک هەیە ئەڵێ زەحیریی ئازای گیانت غەرقبکات لەوە باشترە بە هۆی قەبزییەوە بمریت.
* دنیایەکی سەیرە، کێ تەصەوری ئەکرد هندییەک بکەن بەسەرۆک وەزیری بریتانیا، لەوانەیە ماوەیەکی تر طەلەعەل بەدریش جێی مەشخەڵان بگرێتەوە.
* گەر بتەوێ دەوڵەتێکی سەرکەوتوو دابمەزرێنیت سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خەریتەیەکی عێراقت نیشان ئەدات، ئەڵێ بەس عەکسی ئەمە بێ تەواوە.