Draw Media

چی ئەڵێن لەسەر ئەنجامی مۆندیاڵەکە؟

2022-12-19 07:39:07


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

کوردستانی نوێ: سەد جار وتمان گۆڵچییەکەی فڕەنسا تاکڕەوە بە قسەتان نەکردین.
کاکەحەمە: ئەگەر ماکرۆن ئاوەکەی دەربەندیخانی بگرتایەتەوە فەڕەنسا نەیئەدۆڕاند.
بلاسخارت: هەقە یەکێتی و پارتییش بە پەنارتی مەسەلەکە یەکلایی بکەنەوە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: داواکارین شێخ حەمەد لە پەڕلەمان جوابمان باتەوە بە کام سەڵاحییەت عەبای بۆ میسی کڕی.
مەلا مەزهەر: بە پارەی ئەو مۆندیاڵ و تەڕەماشە ئەتوانرا هەموو پیاوێک ژنێکی تر بێنێێت.
ڕووداو: میسی وەک خۆمان بێ ڕکابەرە.
عەلی حەمە ساڵح: ئەگەر پاصەکان بە عەدالەت و شەفافیەت تەوزيع بکرانایە یارییەکە نەئەگەیشتە پەنارتیات.
سۆران عومەر: عادیل باخەوان پێش ئەوەی ببێ بە عەلمانی تەوەقوعی ئەم نەتیجەیەی کردبوو.
خوێندنی باڵا: وەلەو عیلاقەشی نییە، بەڵام حەفتەیەکی ترمان دایە دەم پشووەکان.
کەی ئێن ئێن: مۆندیاڵی داهاتوو دەتوانین بە شەمەندەفەر بچین بۆ سەیری یارییەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand