پەندی پێش و پاشینان
2022-12-13 21:12:28
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*پەتی درۆ کورتە هەروابێتەوە وایەری شاحینەش
*چەپڵە بەدەستێک لێ نادرێ، وابزانم سکرین شۆتیش
*نە ماڵت لەخوار ماڵانەوە بێ ، نە ئەندامی لیجنەی مافی مرۆڤ بە
*قەل بە قەلی وت قوڕمان بەسەر ئەوەندەی نەماوە بۆ یەکی یەک.
*چی بچێنیت ئەوان هەر لەتورکیاوە هاوردەی ئەکەن؟
*مریشک هێلکەی قازی کرد کەڵەشێر وتی ئەها چەند سپۆرتم !
*بەرخی نێر کە سوراوی کرد بە کەڵکی حەرەسیات نایە
*مەسبەح تا تێکەڵ بێ مەلەی خۆشترە.
*حوکمەت جوان بوو نیوەشی لێ تۆرا.
*پەیڕەو کۆن ئەبێت کەس نەیخوێنێتەوە.
*سوار تا نەگلێ نایبەن بۆ طەوارییەکە
*ڕێوی لەکونی خۆی هەڵگەڕێتەوە مەڵحەمی خوروی بۆ ئەنوسن .
*دوو گا لە دۆڵێکدا ، هەر یەکەیان ئەبێ بە تەکەتولێک
*نان بۆ نانەوا و پۆست بۆ سەلکەزۆڵ
بابهتی پهیوهندیدار