بۆ ئەوەندە پیسە؟
2022-12-12 07:33:39
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
+چۆن ئەزانی حیمایەیە؟
- تەماشای کە ، ئەڵێی پێیان وتووە هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و ڕایگرە
***
+ حەزت ئەکرد موشکیلە وەکو تەیارە بوایە ؟
-نەوەڵا، دوایی ئەم شارە ئەبوو بە مەطار.
**
+ حاڵێکمان هەیە سەگ نییەتی .
سەگ: تکایە بەناوی ئێمەوە درۆ مەکە.
***
+بەس نییە کەرێتی تاوان نییە.
-ئەرێ وەڵا ئەگینا ئێستا هەموومان حوکمی ئەبەدی بوین .
**
+دڵە گیان ئەم مەتعەمە میللیە چیت بیر ئەخاتەوە؟
- سکچوون و ڕشانەوە .
**
+ چیتە بۆ وا بێ تاقەتی؟
-دکتۆر پارێزێکی بۆ داناوم زەمانی شێخ مەحمود ئەیاندا بەئێستر .
**
+ ئەگەر ئەم تەئریخە باڵی هەبوایە …
- بەسەری تۆ پاشە و پاش دەفڕی .
**
+ ئەزانی ئەمساڵ زۆر درێژ بوو؟
-لاسایی ملی بەشار ئەسەدی کردەوە .
**
+ ئەم سیاسەتە بۆ ئەوەندە پیسە؟ -
-وابزانم غەسالەکەیان شکاوە.