Draw Media

کێ  کام گۆرانی بۆ کێ ئەڵێ؟

2022-12-10 05:21:17


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

میللەت بۆ دەسەڵات:
کەوتۆتە بەینمان حەو کەژو حەو کۆ
مەگەر بای شەماڵ بمگەینێ بە تۆ

پارتی بۆ یەکێتی:
نە تەوری نەتەوری 
بیللا نیەتم تاقەتی دووری

موقتەدا بۆ بلاسخارت: 
بە ناز دێ یار بە ناز دێ ماشەڵا خانم بەناز دێ 
یان بە تەیارەی ئاسمان، یان بە ماشینی گاز دێ

عێراق بۆ داهاتی نەوتی هەرێم:
بۆ هەموو کەس تەرخانی، جارێکی بۆ من نەبووی

گەرمیان بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری:
نەمدیوەو نەمدیوە، برینم ئەمدیواوەو دیوە

سەرۆکی زانکۆ بۆ وەزیری خوێندنی باڵا:
دیسان بایکۆتە، ئای دەبارێ بایکۆت

یەکێتی بۆ پارتی:
با بچینە سەر وەیس وەیسی خۆمانە
پرسیاری لێ بکەین، خەتای کاممانە

جێندەرگەرا بۆ ژنی کورد:
ئەگەر ئەزانی مێردەکەت پیرە
سمێڵی بگرە بیخە ئەو بیرە

ئەهلی گەڕەک بۆ نەوتەکەی ئەنجومەن:
ئەوەنمە ڕوانی بەدوربین دووسەر
نە لەماڵ دیارە، نە لەدەشت و دەر

موڕاجیعی وەزارەتی پێشمەرگە:
کەی دێتەوە کەی دێتەوە

خەڵکی شارە حەیاتەکە بۆ جاران:
ئەو گوڵەی مەشهوری عالەم بوو کوا؟ یادی بەخێر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand