Draw Media

ئەگەر صودفە…

2022-12-05 19:59:13


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 نەختێ کلکە قنگێی خەیاڵت بدەو بیهێنەرە بەرچاوی خۆت شاعیرو هونەرمەندەکان خەڵکی شوێنی تر بونایە، ئەو وەختە وەزعی ئەدەب و گۆرانیمان بە نەوعێک ئەگۆڕا هەزار دانیشتن و چیچکانی پەڕلەمان نەتوانێ هەمواری بکاتەوە. مەسەلەن بۆ نموونە:
١ـ ئەگەر مەحوی خەڵکی تەیراوا بوایە، شیعرەکەی وای لێ ئەهات:
دوعا لۆ ماتۆڕ دز دەکەم، بڕوانە کومە لۆت؟
٢ـ پیرەمێرد ئەگەر لە پاوەوە بهاتایە:
خۆذگە ئەو کەثەی کە نەناثراوە
هەقی نە ئەبوو بەثەر ثەراوە
٣ـ خوانەکردە برایمی فەتاحی موسڵاوی بوایە، سینەو مەڕمەڕەکەی وای لێ ئەهات:
ئەرێ وە سینەو حەللان، ماهییەکەی داعش گیان
٤ـ مستەفا بەگی کوردی ئەگەر خوانەخواستە ئامر فەوج بوایە:
منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم 
نیوەی مەعاشەکەتانم بەنێ و دەوام مەکەن
٥ـ شێخ ڕەزا میوانی بەرنامەی تاوتوێ بوایە:
دوو ئیسم هەن بێ موسەمما هەر وەکو ئاوی بەقا
حیکمەت لە دەسەڵاتا، شەفافیەت لە نەوتا
٦- مامۆستا هەردی ئەگەر تەلەبەی ئەعدادیە بوایە:
بوکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە
دەرسی پێنجەم و فیزیایان نەگوتووە
٧- ناڵی دەعوەتی دابڕان بوایە:
عیشقت کە مەجازی بوو جێندەرو شت موهیم نی یە
٨- هێمنی موکریانی ئەگەر ئەفغانی بوایە:
ئەگەر چی شەو درەنگە عەبدولصاحیب
بۆم بپێچەرەوە حەشیشەیەکی تر
٩- حەمەی ماملێ ئاوارەی فەڕەنسا بوایە:
لە نێو پاریسا بورجێک دیارە
بەقەد ئەو بورجە هین گەندەڵکارە
١٠- وەفایی ئەگەر لە کەرتەکەیدا ئەندامێکی جوانکیلە هەبێ:
گوڵئەندام ئەی طەنافی گەردەنم زوڵفی پەرێشانت
بۆ کۆبوونەوەش نەیەی موشکیلە نی یە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand