یارییەکەی ئێران و ئەمریکا لە ڕاگەیاندنی کوردیدا

2022-12-02 07:13:03



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

شارپرێس:گۆڵەکەی ئەمریکا هەڕەشەیەکی دیکەیە بۆ سەر دانیشتوانی هەرێم
کوردسات: مەگەر برنجی مەحمود تامی ئەو گۆڵە بدات
گاسن: کێ خیانەتی لە گۆڵچییەکەی ئێران کرد؟ زانیاری لە کۆمێنتە
کوردستان٢٤: بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت ئەمریکا گۆڵێکی لە ئێران کرد
دابڕان: گۆڵ بۆ ئەمریکا ، خۆپیشاندانیش بۆ ئێران
ڕووداو: ئۆفسایدەکەی ئەمریکا بە سپۆنسەری کار
بوار: پێش یارییەکە هەردوو بنەماڵەی بایدن و خامەنەئی کۆبوونەتەوە.بوار دیمەنێکی کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە
کەی ئێن ئێن: دوای یارییەکە مەوزوعی شەمەندەفەرکەی هەرێم ناوی خوای لێ ئەهێندرێ.
درەو میدیا: تەنیا ١٤،٣٢٥٪ ی دانیشتوانی ئێران گۆڵەکەی ئەمریکایان پێ خۆش نییە
دەنگ : بە دۆکیومێنت …. دۆڕانەکەی ئێران خەتای بێ حیجابی یە 
وشە نێت: دکتۆر فوئاد مەعسوم: ئەمن عیلاقەم پێدا نی یە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand