ئەمانەش زۆر خێران
2022-11-29 07:57:44
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
چاویان بە ژێرپێمان ، هەموویان حەسودیمان پێ ئەبەن کە ساڵێکی تر ئەم عانە بەداهاتی کامێرای چاودێری تەپڵ بە وەزارەتیداهاتی ئیمارات و ئەوان ڵێ ئەدەین .دەستمان خۆش بێ، ئێوەش ئەقڵتان بخەنە ئیش باج و خەراج بخەنە سەر شتە سەریعەکانتان . بەڵام داخەکەم نیتانە. فەرموو چەوەندەرێ لەو عەرزە هەڵکەنە. خۆمان نەبێ هەرچی شتمان هەیە لە سەریعیدا ئەڵێی بۆڵبرینینەوەویان خراوەتە ژێر . هەندێک لەوانە سەرچاوەی زلەحۆرتن بۆ بوژاندنەوەی هەورەبانی قاتی ژێرزەمینی ئابورییە کاملبۆیاخەکەمان . مەسەلەن بۆ نموونە:
١- کامێرایی چاودێریی لەسەر ئەو برادەرانەی زۆر بە سورعەت ئەبن بەسەلەفی
٢- تەجاوزکردنی خێرایی ڕێپێدارو لە سەنگەر گواستنەوەدا
٣- باڵگرتن لە پشتکردنە جەماوەردا
٤- تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە هەڵتۆقینی زەلامی تازەدا
٥- جرت و فرتە حیزبییەکان
٦-تێپەڕاندنی خەتە سورەکەی بیرچوونەوەی وەعدەکان.
٧- بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەللەتەزێن
٨- بەرزبوونەوی باڵەخانەی بازرگانی
٩- ئا مارو دوپشکی ژنکوشتن