Draw Media

دوو زەردێنە

2022-11-28 05:24:59


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

-دەی ڕۆڵە مەحتەلم مەکە ، ئەو مەوزوعی ئەنجومەن و شتە چییە تێم بگەیەنە
+بەگم بیکە لە ڕاهی خوا وازم لێ بێنە با هێلکەوڕۆنەکە ژەقنەبووت کەم . زۆر دەمێکە دڵم پێوەیەتی
-دڵت پێوەیەتی ؟ بۆۆۆۆ؟ دوو زەردێنەیە؟
+کوڕە نەوەڵا. بەحاڵ زەردێنەیەکی جیقنی پێوەیە. هی مەسڵەحەیە، خۆ کوردیی ئەسڵ نییە
-جا بۆ تۆ کوا فەرق ئەکا ، کوردی بێ و بێگانە بێ عەینی شتە
+ باشە گەورەم نازانی بۆچی وام لێ هاتووە؟ شعوری نیشتمانی و نەتەوەییم هەر ئەوەندەی هینێک ئەبن ، قنگە جگەرەیەک 
-عەیبە تۆزێ موسەقەف بە . مەڵێ قنگ بفەرموو سمت 
+ هەرکامێکی بێ فەرق ناکات. ، بە ناشکوری خوا نەبێ من لێی بێ بەشم 
-دە ئەوە باقڵێکم سەرمات بووە. بکەوینەوە نەورۆز ڕەنگە باشتر ببیت
+ تا نەورۆز ؟؟ واو.. زۆر زۆرە ، لەوە ناچێ تەحەمول بکەم زستانەکە کەسیرەم ئەکات
-دەئەزانی چی بکە ؟ بچۆ بۆ ئایسلەندا . خۆت بە قاچاخچییەکدا هەڵواسە و هەقت نەبێ
+ئەوێ لێرە ئەمین و ئومانترە؟
-نا.. بەڵام نەوتەکەی هەرزانترە. پڵیتەش ڕەق ناکات
+ئەی ئافەرم 
-ئافەرمی ناوێ کوڕم . نەسیحەتی خێر واجیبە
+خەجاڵەتم ئوستاز . ئافەرینەکە لە جەنابت نەبوو، لە حاکم و حوکمەتەکەی ئایسلەندا بوو. ڕەحمەت لە دایک و باوکیان بۆ خۆیان نەوتو پڵیتەیان .
-هەر لەنەوتا موهیم نین . قانونەکشیان  موجامەلە و ئەمانە قبوڵ ناکات  . هەمووی بەدەست باجی عەیلە یە 
+کو یەعنی؟
-یەعنی مەسئول و شت دادت نادات، کوڕی نوری پاشا بیت کە چویتە پشت سوکان ئەبێ قایشت بەستبێ
+ ئەی لە مەسەلەی زەڕیبە و گومرگ و سەنگەرگواستنەوە و شتا چۆنن؟
-تێ نەگەیشتم؟
+عەرزم کردیت وتم ئەی لە مەسەلەی موساتەحە و شوقە دروستکردن و شەڕە ئیعلاما چۆنن
-هێلکەوڕۆنەکەت بخۆ ڕۆڵە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand