سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

شەهید کاکە شەهاب، لە بیرەوەری میراتگرەکانیاندا…

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تشرینی دووەم 2022

شەهید کاکە شەهاب، لە بیرەوەری میراتگرەکانیاندا…

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ڕووناک شێخ جەناب
ئەوانەی لە ساتی شەهیدبوون و رۆژگارە سەختەكاندا بەیاننامەیان لە دژی کاکە شەهاب و هاوڕێكانی دەردەكرد، دوێنی لە ساڵیادی  شەهید بوونیاندا بۆ مەرام و مەبەستی تایبەت، بەبێ ئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرە راستەقینەكانی یادی کاکە شەهاب و هاوڕێكانی دەكەنەوە.
 لە كۆڕێكدا چەند كەسێك باس لە مێژوویەک دەکەن کارکتەری ناو. ئەو شۆڕشەن ، شەنوكەوی مێژوویەك دەكەن كە خۆیان تێدایە کارەكتەری ناو ئەو شۆڕشەن، بە هەزارانی وەك کاکە شەهاب و هاوڕێكانی گیانی خۆیان بەختكرد و ئەمانیش لە سێبەری ئازایەتی ئەو شەهیدانەدا مێژوو ئاوەژۆ دەكەن و بێئەمەكی خۆیان بە ئازایەتی سەركردە شەهیدەكان رووپۆش دەكەن.
ئەوان بوون لە ساتی شەهیدبوونی کاکە شەهاب و هاوڕێكانیدا بەیاننامەیان لەسەر کاکە شەهاب و هاوڕێکانی بڵاودەكردەوەو بە ترسنۆك و راكردوو وەسفیان دەكردن لە كاتێكدا شەهید شەهاب و هاوڕێکانی بۆ دیداری هەڤاڵ مام جەلال دەیویست لە ئێرانەوە خۆی بگەیەنێتە سوریا، بەڵام كە هاوسۆزی خەڵكی و ئازایەتی و مەردایەتی کاکە شەهاب و هاوڕێکانیان  بینی ئینجا بەیاننامەكەیان كشاندووە.
ئەوانەی ئەمڕۆ بەناوی كۆمەڵەوە پڕۆپاگەندە بۆ سەركردە دڵسۆز و شەهیدەكان دەكەن و لە بێكەسی كورددا ئێستا خۆیان وەك پاڵەوان نماییش دەكەن، ئەوان نە هاوڕێ و نە جێمتمانەی کاکە شەهاب و هاوڕێكانی بوون، ئەوان هەمان بێوەفاكانی جارانن كە چەندین ساڵ و  دوای شەهیدبوونی كەڵەپیاوانی شۆڕش و كۆمەڵە و یەكێتی، بۆ خولەكێكیش بیری شەهید شەهاب و هاوڕێكانیان لە دڵی خۆیاندا بەرز رانەگرتووە، ئازایەتی و قوربانیدان و وەفایان لێوەفێرنەبوون، ئێستا خۆیان لێبووە بە پاڵەوانی رۆژگاری سەختی خەبات.
ئەو ساتانەی کاکە شەهاب لە ژێر ئەشكەنجەی بەعسدا، خوێن لە جەستە و پەنجەكانی دەچۆڕا و ئامادەنەبوو وشەیەك لەسەر هاوڕێكانی بڵێت، ئەمان سەرقاڵی بەرژەوەندیە كەسیەكانی خۆیان و بوون.
ئەوانەی دوێنێ لەبەردەم شاشەدا خۆیان بە هاوڕێ و نزیكەكانی شەهید کاکە شەهاب دەدایە قەڵەم، ئەوان هەمیشە و لە مێژووی خەبات و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە پێچەوانەی رێبازو بیروباوەڕەكانی کاکە شەهاب و هاوڕێكانی رۆیشتوون و هیچ وانەو رەوشتێكی لێوە فێرنەبوون. 
 ئەوانە چۆن لەروویان دێت باسی خەباتی کاکە شەهاب و هاوڕێکانی بكەن و خۆیان بخەنە هاوشانی، لەكاتێكدا هەر ئەمانەبوون هیچ نەما بە خەبات و نەبەردیەكانی کاکە شەهاب و هاوڕێ کانیان نەكەن؟
ئێمەی هاوڕ و دۆست و كەسوكاری شەهید شەهاب، ئەوە دەزانین یادكردنەوەی شەهیدەكان پیشەو ئاكاری مرۆڤە جوامێر و بەوەفاكانە، بەڵام بەهەموو ئەوانە دەڵێن، لە 46 ساڵی رابردوودا جوامێریەكمان لە ئێوە نەبینی، یادێكی سەروەرانەمان لە ئێوە نەبینی وەفا و ئاكارێكی پڕ شكۆمان لە ئێوە نەبینی، خێرە ئەمڕۆ لە پێناو چی مەرامێكی شەخسی  یادی شەهید شەهاب و هاوڕێکانی دەكەنەوە و خۆتان كردووەتە میراتگری؟ بەشێكی زۆر لە شاهیدی ئەو رۆژگارە سەختانە لەژیاندان، هەموو ئەوەیان بیرە كە ئێوە چۆن دەتانویست بۆ مەرامی شەخسی خۆتان مێژووی کاکە شەهاب و هاوڕێكانی بشوێنن و چەندین رێگەتان تاقیكردەوە، بەڵام گەلی خەباتگێڕی كورد زۆر لەوە وشیار بوو وە وشیار ترە كە ئێوەی بێوەفا و ناجوامێر، وەك چۆن لە رابردوودا نەتانوانی مێژوویان بشێوێنن، ئەمڕۆش ناتوانن بە مێژووی ناجوامێریتانەوە، مێژووی پڕ لە قوربانیدان و جوامێری کاکە شەهاب و هاوڕێكانی بشێوێنن. 
دروود بۆ گیانی پاكی کاکە شەهاب و سەرجەم شەهیدانی كۆمەڵە و یەكێتی و كوردستان.
ڕووناک شێخ جەناب

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

پەیامە نوێییەكانی ڤاگن بۆ یەغداد

null
پێش 20 کاتژمێر

(84) كورد خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی سوید كاندید كردووە

null
پێش 21 کاتژمێر

ئیلهام ئەحمەد: زمانی کوردی زمانی فەرمی خوێندن بێت