Draw Media

هیچ نی یە

2022-11-22 10:54:02


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

هیچ نی یە درۆنە و هاتووە لە زڕگوێز پیاڵەیەک
خوێن نۆش کا
موشەکە و ئەیەوێ
بە ڕەزی سوتاوی دیموکرات
کەمێ خۆی سەرخۆش کا
هیچ نی یە بەساقە
فیلەکەی سوڵتانە
حەز ئەکا
گەنمی ڕۆژئاڤا پێ شێل کا
مەترسە
هەڕەشەی سوعبەتی یوئێنە
پێش ئەوەی خۆی گێل کا
بێ خەم بە
ئاماری مردنە
تۆزقاڵێ هەڵچوە
کۆمەڵێک مەراقی ئاقڵن
سەرەیان گرتووە
ئەبەد خۆت تێک مەدە
گرمەکە بێ ڕەبتە
بە هەور و مەورەوە
یان غازی پەنگخواردوی
ناو بۆریی ڕزیوە
یان دڵە لە داخا تەقیوە
هەر گوێشی مەدەرێ
پرسیشیان
جوابی کەس مەدەوە
خۆیان باش دەزانن
ئەو هات و هاوارە
توڕەیی قوتابی و خوێندکارە
فلیمی بایکۆتی پێرارە
ئیسراحەت لێی بنوو
هۆ گوڵە 
ئەوەی تا ئێستاکە
دیومانە
بەراورد بەوەی دێت
بەرکوڵە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand