سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەستکەوتەکانی شۆڕش تەقسیم دوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

تەقسیم بەنیسبەت گەشتبازەکانەوە ئەو شەقامە موهیمەی ئەستەموڵە کە هەتا نیبینی نازانیت ئیسلامە ئەردۆ  گانییەکە چەند داهێنەرەلە شاردنەوەی درزی شەرمنی سنگ و بەرۆک و وروژواندنی شەپۆلانی سمت و کڵۆکدا.
لەکن دوکانی کارەباچییش تەقسیم کەرەسەیەکی  تایبەتە سەری وایەری تەلەفزیۆن و شاحینەی مۆبایل و سەتەلایتە حەیاتەکە وگسکی کارەبا دەنگخۆشەکە لە دەوری خۆی کۆ ئەکاتەوە بێ ئەوەی بەکەسیان بڵێ ئەمن عەلاقەم پێدا نی یە ، ئەبێ بە داهاتی خۆتئیدارە بکەیت.
تەقسیمێکی ترمان هەیە تەماع ئەکاتە ڕەنج و چاوەڕوانییەکان و لێیان ئەماشێتەوە. . ئەمە تەقسیمی بیرکارییە و پەلی هاویشتووە بۆناو زمان و زاراوەکان . مەسەلەن کورد لە قسەی پڕو پووچدا هەر پووچەکەی بۆ ئەمێنێتەوە. لە بوجە حازر و بزرەکاندا فەقەت هەربزرەکەی نیشان ئەدەن . لەناو منداڵ و  مەزندا هەر منداڵەکان قسەیان زاڵە و کاتێکیش کە بەڵایەک دائەکەوێ بەسەر وەزیر و گزیردا ،بەس گزیرەکان سەلامەت نابن
ئەم جۆرە تەقسیمەی ماڵی عادیلە خانەکان بەرۆکی شۆڕشیشی گرتووە. چۆن ؟ بە پێی ئەم هەقایەتە :
ڕۆژی حسابات پرسیار لە کابرایەک ئەکەن ئەڵێن لە دەستکەوتەکانی شۆڕش چەندێک  بەر میللەت کەوتووە ؟ ئەڵێ قوربان خوا نەیبڕێ  ، زیاتر لە نیوە .ئەڵێن چۆن ؟ئەڵێ دوای ڕاپەڕین خەوم بینی بارێکی یەکجار سەنگین زێڕ و زیویان  داوە بەکۆڵمدا بیبەم بۆ خۆم وئەهلی گەڕەک  . بارەکە ئەوەندە  قورس بوو  خۆم   لەژێریدا پیس کرد. کە خەبەرم بووەوە زێر و زیو دیار نییە ،بەڵام غەرقم لە وانێک دا.ئیتر تێ گەیشتم  خەونەکەم درۆ نەبووە ، هاتۆتە دی ،،،، بەڵام تەنیا نیوەی .

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە