لە گەڵی جەنابی حەمدیدا
2022-11-18 14:27:48
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
رۆژی جارێ لانی کەم شار دەبێتە مەزبەلە
وەک ئیرادەی بایەقوش ئەمرەکە موستەعجەلە
ئاگرت تێ بەربێ گەردوون وا ئەبێ دەور وخولت؟
ڕابردومانت وێران کرد ، ئەمجا نۆرەی موستەقبەلە
بۆ مەزەڕەت هەر تەنەزولتان کە فەرموو بۆ زەمین
یان ئەبیتە قەسفی موشەک یان ماڵ ڕمان و بەلبەلە
بۆچی بوویتە مەسخەرەی ئەرز و سەما ئەی مەملەکەت ؟
مەسرەحی ئافات وفیتنە و سێبەرەکی و وەلولە
کارەسات وەک گورگی برسی لە چوارلاوە لوورەی دێ
کەڵبەیان داوە لە هەسان بۆ گۆشتی ئەم مێگەلە
زەغت و شێرپەنجە و کەئابە پێت بڵێم ئەنجامی چین
دەنگوباس کوشت و بڕینە و موشکیلەش لایەنحەلە
هێندە تاریکە ئافاقی ژین و هیوا لای شەعب
سەرهەڵگرتن بۆتە مۆدە، مەرگیش تاقە ئەمەلە
هیچ حەلێک نابینی ئەقڵ خەت و خاڵی دەربخات
قوزەڵقورتە لە جێگای سندان بەرهەمی پەلە پەلە